Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سووریا و ته‌نها له‌ مانگی رابردوودا 231 هاولاَتی مه‌ده‌نی كوژراون


په‌یام


له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌  تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: به‌هۆی هیرشه‌كانه‌وه‌ مانگی رابردوو 231 هاولاَتی مه‌ده‌نی له‌و ولاَته‌ كوژراون.

له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، له‌مانگی رابردوودا و له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا كه‌ زۆرینه‌یان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، له‌ سووریا 231 هاولاَتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ 89یان منداڵ و 31یان ژن بوون.

له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی كانوونی دووه‌م تاكو تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ تێكڕایی شه‌ش هه‌زار و 626 هاولاَتی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ یان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌سوریا كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و 628یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و روسیاوه‌ كوژراون...

106 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

بابەتی زیاتر