Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌پێناو به‌رده‌وامبوونی؛ كه‌مپینێكی راگه‌یاند

په‌یام

كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام؛ كه‌مپینێكی به‌ناوی (#بۆئەوەی_بەردەوام_بین_تكایە_هاوكاری_پەیام_بن ) راگه‌یاند.

له‌ په‌یامێكیشیدا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو "رووی داوامان لە یەکە بەیەکەتان ئه‌وه‌یه‌ کە پشتگیر و هاوکاری پەیام بكه‌ن و بە هاوکارییە مادییەکانتان، هەرچەند لە تواناتاندا هەیە (بیبەخشن) بۆ ئەوەی ئەم چرایە نەکوژێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم مینبەرە بوێرە راستگۆیە بەردەوام بێت".

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:-


بسم الله الرحمان الرحیم

﴿مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً وَاللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾

 ﴿مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ﴾...٢٦١ بقرە

هاوڵاتیانی بەڕێزی کوردستان..
خێرخوازانی خۆشەویست..

مسوڵمانانی زێدە ئازیز..

لای هەمووتان روون و ئاشکرایە، میدیاو کەناڵی تەلەفزیۆنی لە جیهانی ئەمڕۆدا، گرنگی خۆی هەیەو کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی گشتیی و زەرورەتێکە بۆ هەمووان.

کەناڵی ئاسمانیی پەیام، وەک میدیایەکی تەلەفزیۆنی راستگۆ، بۆ ماوەی دە ساڵە میوانی ماڵەکانتانە و تەلەفزیۆنێکی هاوسەنگ و راستگۆ و خێزانی بووە، شانبەشانی (پەیام)یش کەناڵی ئاسمانیی (بانگەواز)، کەناڵێکی پەروەردەیی و بانگخوازی بووە.

 ئەم دوو کەناڵە لە ماوەی ڕابردودا توانیویانە خزمەتی بەرچاو بکەن بە هاوڵاتیانی کورد و لە رووی پەروەردەو بیر و باوەڕەوە، چارەسەری کێشەو گرفتی هاووڵاتیان و مینبەری دەنگی چەوساوان و ستەملێکراوان بووە، دەنگێکی بوێر بووین بۆ رەدکردنەوەی ستەم و بەرپاکردنی دادگەربی.

بەداخەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، کەناڵەکانی پەیام و بانگەواز، لە بەردەم ئەگەرێکی خراپدان و ئەگەر هاوکاری و پشتیوانی ئێوەی بەڕێز نەبن، وەکو چۆن لە رابردوودا بەردەوام هاوکار و پشتیوان بوون، ئەوا ناچار بە داخستنی کەناڵەکانمان دەبین.

لە پێناو بەردەوامی و دەست نەبردن بۆ داخستنی کەناڵی پەیام و بانگەواز، لە بەرامبەر ئێوەی بەڕێزدا، ئەم کەمپینە ڕادەگەیەنین و لە ژێر ناوی "بۆ ئەوەی بەردەوام بین تکایە هاوکار مان بن" و رووی داوامان لە یەکە بەیەکەتان دەکەین کە پشتگیر و هاوکاری کەناڵەکانی پەیام و بانگەواز بن، بە هاوکارییە مادیەکانتان، هەرچەند لە تواناتاندا هەیە (بیبەخشن) بۆ ئەوەی ئەم چرایە نەکوژێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم مینبەرە بوێرە راستگۆیە بەردەوام بێت.

بە دڵنیاییەوە کاری میدیایی و میدیا، لە ئێستادا سەنگەری یەکەی خەباتە و هاوکاریکردن و بەخشینەکانتان بەم کەناڵانە، دەچێتە تەرازووی چاکەکانتانەوە.

بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵی ئیسلامیی و نووسینگەکانی (پەیام) لە قەزا و شار و شارۆچکەکان، لە خزمەتاندایە بۆ وەرگرتنی بەخشینەکانتان، چاومان لە دەستانەو سوپاستان دەکەین بەدەم کەمپینەکەمانەوە بێن.

داوای پاداشتتان لە خوای گەورە بۆ دەکەین.

لە خوای میهرەبان دەخوازین بەرەکەت بخاتە سەروەت و سامانتان و خۆتان و خانەوادە و ماڵ و منداڵتان سه‌ربەرز و تەندروست بژین.


تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ
2/12/2018



254 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

بابەتی زیاتر