Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ره‌نسا.. له‌خۆپیشاندانه‌كاندا 133 كه‌س برینداربوون‌و 450 كه‌سیش ده‌ستگیركراون

په‌یام

خۆپیشاندانه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا درێژه‌یان هه‌یه‌ و به‌هۆی‌ توندووتیژییه‌كانه‌وه‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كراون. حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسا تاووتوێی‌ سه‌پاندنی‌ باری‌ نائاسایی‌ ده‌كات و ئاماده‌یی‌ خۆیشی‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێله‌ك زه‌رده‌كان نیشان دا.

خۆپیشندانی‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ تایبه‌تیش له‌ پاریسی‌ پایته‌خت درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و، به‌پێی‌ دوایین زانیارییه‌كانی له‌ دوێنێوه‌ تا ئێستا 450 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كراون. هه‌روه‌ها ژماره‌ی‌ بریندارانی‌ پێكدادانه‌كان بۆ 133 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان سه‌ر به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

له‌ نێوترین كاردانه‌وه‌شدا حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران نیشاندا كه‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان ناسراون.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند "به‌ هۆی ئه‌و بارگرژییانه‌ی‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا هاتنه‌ ئاراوه‌، تاووتوێی سه‌پاندنی باری نائاسایی‌ له‌ وڵات ده‌كه‌ن".

سه‌ندیكای هۆتێل و چێشتخانه‌كانی فه‌ڕه‌نسایش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌سه‌دا 50ی داواكارییه‌ پێشوه‌خته‌ گه‌شتیارییه‌كانیان به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌".

نزیكه‌ی‌ دوو هه‌فته‌یه‌ به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی‌ فه‌ره‌نسا كه‌ خۆیان له‌ژێر ناوی‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان ڕێكخستووه‌، خۆپیشاندانیان دژی‌ سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كانی‌ ئیمانیۆل ماكرۆن به‌ تایبه‌ت گرانبوونی‌ نرخی‌ سووته‌مه‌نی‌ و زیادبوونی‌ باج ده‌ستپێكردووه‌، به‌هۆی‌ بارگرژییه‌كانیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و بینا و پێداویستیی‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان سووتێنراون.



75 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

بابەتی زیاتر