Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكاو چین له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان ڕێككه‌وتن

په‌یام

ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر ڕاگرتنی جه‌نگی زیادكردنی باجی گومرگیی سه‌ر كاڵاكانی یه‌كدی ڕێككه‌وتن.

كۆشكی سپی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و چین له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی‌ جی20 له‌سه‌ر ڕاگرتنی جه‌نگی باجی گومرگی سه‌ر یه‌كدی ڕێككه‌وتوون.

له‌ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین‌و له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی 20 وڵاته‌ ئابوورییه‌كه‌ی جیهان، (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ‌و (شی جین بینگ) سه‌رۆكی چین كۆبوونه‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند "هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ر دیارییكردنی سنوورێك بۆ سه‌پاندنی باجی گومرگیی نوێ به‌سه‌ر یه‌كدییدا ڕێكه‌وتوون".

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی "تره‌مپ‌و جی بینگ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ له‌ 90 ڕۆژی داهاتوودا دانوستانه‌كانیان له‌و باره‌وه‌ ته‌واو بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بڕیاری‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی باجی گومرگیی له‌سه‌دا 10 بۆ له‌سه‌دا 25 جێبه‌جێ ده‌كرێت".

پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی باجی گومرگیی سه‌ر كاڵاكانی چینی به‌ به‌های‌ 200 ملیار دۆلار له‌سه‌دا 10ـه‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 25 ده‌ركرد‌و بڕیار بوو له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌ بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.



333 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

بابەتی زیاتر