Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هرام قاسمی: چالاكییه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرییه‌

په‌یام

حكومه‌تی‌ ئێران وه‌لآمی بانگه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند چالاكییه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرییه‌.

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كاردانه‌وه‌ی ولآته‌كه‌ی دژ به‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئاشكرا كرد له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ند و پێشێلكردنی‌ بریاره‌كانی‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ چالاكییه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرییه‌ و به‌گوێره‌ی پێویستیی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامدراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی نییه‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران و تاقیكردنه‌وه‌كانی قه‌ده‌غه‌ كردبێت، به‌ڵكو ئه‌مریكا تاك لایه‌نه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌رچووه‌ و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشێلكردووه‌.


79 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

بابەتی زیاتر