Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی: 40 ملیۆن مرۆڤی كۆیله‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌

په‌یام

ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێن "جیهانیی نوێی مرۆڤایه‌تیی ده‌یان ملیۆن كۆیله‌ی‌ تێدایه‌".

هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی‌و كڕین‌و فرۆشتن به‌ مرۆڤه‌وه‌، ڕاپۆرتی سێ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی بوونی 40 ملیۆن كۆیله‌ له‌ جیهاندا ئاشكراده‌كات كه‌ زۆرینه‌یان ژن‌و منداڵن.

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌رسێ ڕێكخراوی (كاری‌ نێوده‌وڵه‌تی)‌و (ۆڵك فری)‌و (ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی) "له‌ كۆی هه‌زار كه‌س له‌ جیهاندا پێنجیان قوربانیی كۆیلایه‌تیی سه‌رده‌من".

ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ شوێن‌و ناوچه‌كانی كۆیلایه‌تی ده‌كات‌و ده‌نووسێ "كۆیلایه‌تی سه‌رده‌م له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕ‌و ناكۆكییه‌كان‌و هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئابوورییشدا له‌ زیادبووندایه‌".

كۆیلایه‌تی سه‌رده‌م به‌ "بێتوانایی تاك له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قۆستنه‌وه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ و توندوتیژی‌و زۆرلێكردن‌و فێڵ‌و هه‌روه‌ها قۆستنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی‌و به‌زۆر هاوسه‌رگیرییكردن" پێناسه‌ ده‌كرێت.

بواری‌ ڕاوه‌ ماسی له‌ تایله‌ند، كه‌رتی كانزا له‌ كۆریای باكوور، به‌رهه‌مهێنانی كاكاو له‌ كۆتدیڤوار، شۆردنی ئۆتۆمبێل له‌ به‌ریتانیا ‌و ئاژه‌ڵداری له‌ به‌ڕازیل، به‌ به‌شێك له‌ كۆیلایه‌تیی سه‌رده‌م‌و قۆستنه‌وه‌ی مرۆڤ، داده‌نرێن.


187 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

بابەتی زیاتر