Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ته‌ر بڕیاریدا له‌ رێكخراوی ئۆپیك بكشێته‌وه‌


په‌یام

قه‌ته‌ر كشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ئۆپیك ڕاگه‌یاند، وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێـت: بڕیاره‌كه‌ سیاسی‌ نییه‌ و په‌یوه‌ندیی‌ به‌ ستراتیژی‌ ئابووریی‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ هه‌یه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی رویته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ سه‌عد كه‌عبی‌، وه‌زیری‌ وزه‌ و پیشه‌سازیی‌ قه‌ته‌ر، ئاشكرای‌ كرد "وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ له‌ ڕێكخراوی‌ وڵاتانی‌ هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وت ناسراو به‌ (ئۆپیك)ی‌ داوه‌ و، ڕێكخراوه‌كه‌شیان له‌ بڕیاره‌كه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌".

وه‌زیری‌ وزه‌ و پیشه‌سازیی‌ قه‌ته‌ر وتیشی‌ "له‌ مانگی‌ یه‌كی‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ داهاتوودا كشانه‌وه‌یان له‌ ئۆپیك ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی‌ پشت ئه‌و بڕیاره‌، سه‌عد كه‌عبی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "بڕیاره‌كه‌ سیاسی‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی‌ به‌ ستراتیژی‌ دوورمه‌ودای‌ ئابووریی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیش كه‌ ده‌یانه‌وێت په‌ره‌ به‌ كه‌رتی‌ غازی‌ سروشتی‌ بده‌ن".

كه‌عبی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردودا ڕایانگه‌یاندووه‌، به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی‌ غازی سروشتی له‌ 77 ملیۆن تۆنه‌وه‌ بۆ 110 ملیۆن تۆن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌".

ڕێكخراوی‌ وڵاتانی‌ هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وت (ئۆپیك) ساڵی‌ 1960 له‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عێراق له‌لایه‌ن (عێراق، سعودیه‌، ئێران، كوه‌یت و فه‌نزوێللا) دامه‌زراوه‌، ئێستا 12 وڵات تێیدا ئه‌ندامن كه‌ له‌سه‌دا 40ی‌ نه‌وتی‌ جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنن، هه‌روه‌ها خاوه‌نی‌ له‌سه‌دا 70ی‌ یه‌ده‌گی‌ نه‌وتی‌ جیهانن. قه‌ته‌ر ساڵی‌ 1961 بووه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ و، ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.



390 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر