Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كان ده‌كاته‌وه‌


په‌یام

وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئێران، ئەبوفازل شیکارچی وەڵامی لێدوانەکانی ئیدارەی ئەمریکای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندیدار بە تاقیکردنەوە بالیستییەکانی ئێرانی دایەوە و رایگەیاند: "بەردەوام دەبین لە تاقیکردنەوەکانی مووشەک و ھەمیش پێشخستنی ئەو مووشەکانە".


بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، شیکارچی لەبارەی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ کە وتبووی: "ئێران مووشەکێکی مەودا ناوەندی تاقیکردووەتەوە و ئەمەش پێچەوانەی بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە"، لێدوانێکی دا. 

شیکارچی رایگەیاند کە ئێران بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای بەرگریکردنی، تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام دەدات و وتیشی: "چاومان لە بەرژەوەندی ھیچ وڵاتێکی ناوچەکە نییە". 

وتیشی: "بەردەوام دەبین لە تاقیکردنەوەکانی مووشەک و ھەمیش پێشخستنی ئەو مووشەکانە. لەمباریەوە مۆڵەت لە کەس وەرناگرین". 

113 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر