Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران له‌به‌رامبه‌ر كاڵادا نه‌وت به‌ كۆریای باشوور ده‌فرۆشێت


په‌یام

ئێران به‌ هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌، له‌به‌رامبه‌ر كاڵادا نه‌وت به‌ كۆریای باشوور ده‌فرۆشێت. 


سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران-كۆریای باشوور، حوسه‌ین ته‌ناهی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی IRNAی ئێرانی رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكادا، میكانیزمی پاره‌دانیان له‌ بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا رێكخستووه‌.

ته‌ناهی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ میكانیزمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی تاران و سیئۆل-ه‌وه‌ رێكخراوه‌ و خۆی له‌ گۆڕینه‌وه‌ی كاڵا به‌ نه‌وتدا ده‌بینێته‌وه‌ و گوتی: "نرخی ئه‌و كاڵایانه‌ی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان له‌و وڵاته‌وه‌ هاورده‌ی ده‌كه‌ن، له‌و نه‌وته‌ داده‌شكێنرێت كه‌ هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ین. هاورده‌كاران پاره‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌ كۆریای باشووری ده‌كڕن، ده‌ده‌ن به‌ حكوومه‌تی ئێران".

هاوكات ئه‌مرۆ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌ 62 دۆلار و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌م پێشهاته‌ و باس و خواسی رێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی شەشی كانوونی یه‌كه‌م كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌بچێت، نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌.

368 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر