Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوای گفتوگۆ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات


په‌یام

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ خۆپیشانده‌ران ڕاسپارد.

كۆشكی ئیلیزیێ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: به‌ ئامانجی دانانی سنوورێك بۆ خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، (ئیمانویڵ ماكرۆن) سه‌رۆك كۆماری‌ فه‌ڕه‌نسا (ئیدوارد فیلیپ)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی (ئێله‌گ زه‌رده‌كان)، ڕاسپاردووه‌.

 ئه‌و هه‌نگاوه‌ی (ماكرۆن) دوابه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی هات له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و تێیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی كات دیاریی بكات، داوای‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارته‌كانی نێو په‌ڕله‌مان‌و نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران كۆببێته‌وه‌.

پێشتر حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر زاری‌ وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ ئاماده‌یی وه‌زیره‌كان‌و په‌ڕله‌مانتارانی بۆ وتوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران ئاشكرا كردبوو.
وته‌بێژی حكومه‌ت به‌دووریشی نه‌زانی باری‌ له‌ناكاو له‌ وڵات ڕابگه‌یه‌نرێت.

له‌ 17ی مانگی ڕابردووه‌وه‌‌و به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی (ئێله‌گ زه‌رده‌كان) خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ فه‌ڕه‌نسا سه‌ریهه‌ڵداوه‌‌و ڕۆژی ڕابردووش 133 كه‌س بریندار بوون‌و 412ی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون.

108 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر