Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. هاوپه‌یمانان بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سوریاـیان كرد


په‌یام

هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو چه‌ند موشه‌كێكیان ئاراسته‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپای‌ رژێمی‌ سوریا كردوه‌ له‌جه‌به‌ل غه‌راب. 


روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند, هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف له‌سه‌ر سنوری عیراق. به‌زیاتر له‌ 14 موشه‌ك كاروانێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌دیان بۆردومانكردوه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی حمس.  

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ عه‌ره‌بی‌ سوری‌ وێرای‌ پشت راستكردنه‌وه‌ی‌ رووداوه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ داوه‌ جگه‌ له‌ زیانه‌ مادییه‌كان هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ . 
له‌ دوای‌ رووداوه‌كه‌ش رژێمی‌ سوریا داوای‌ له‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ كرد كه‌ هێزه‌كانیان له‌ نزیك سنوره‌كانی‌ عێراق و ئوردن بكشێننه‌وه‌ . 

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ره‌تیانكرده‌وه‌  كه‌ هێزه‌كانی‌ رژێمی‌ سوریایان كردبێته‌ ئامانج و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وان پێگه‌یه‌كی‌ داعشیان كردۆته‌ ئامانج . 
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ هۆكاری بۆردومانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ نزیكبون له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا. 

141 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر