Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌


په‌یام

بڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌و یه‌كێك له‌ برگه‌ی‌ دانیشتنه‌كان ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر ته‌واو كردنی‌ كابینه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی.

به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عَیراق. یه‌كێك له‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، ده‌نگ دان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كه‌ی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی, جگه‌ له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌.  

دوای‌ ئه‌و واده‌یه‌ی‌ بۆی‌ دیاری‌ كرابوو ، عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ واده‌ی‌ خۆیدا نه‌یتوانی‌ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌كه‌ی‌ دیاری‌ بكات و هه‌شت وه‌زاره‌ت به‌ پرنه‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه‌ ، عالد عه‌بدولمه‌هدی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌كو كۆتا رۆژی‌ دیاری‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر پركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆستانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و كه‌یسه‌ كۆتایی پێ بێت و ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كان بدرێت.   

یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ی‌ ناكۆكی‌ له‌سه‌ر دروست بووه‌و پرنه‌كراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ داده‌ كه‌ كێشه‌ی‌ له‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دا دروست كردووه‌ ، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وای‌ كردووه‌ چه‌ندین جار وه‌فدی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌جیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و پۆسته‌ سه‌ردانی‌ به‌غد بكه‌ن . 

101 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر