Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 2 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌راستدا خنكاون


په‌یام

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ٢٥ی تشرینی دووەم، ١٠٧ هەزار و ٢٦٩ کۆچبەر لەڕێگەی‌ دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و ژمارەی‌ ئەو کۆچبەرانەشی‌ لە دەریاکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢١١٩ کەس.

بەپێی نوێترین ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، کۆی گشتی ئەو کۆچبەرانەی‌ گەیشتوون بە ئەوروپا لەڕێگەی‌ دەریای ناوەڕاستەوە کەمترە لەو ڕێژەی‌ ساڵانی ڕابردوو تۆمارکردووە کە ساڵی ٢٠١٧ ١٥٩ هەزار و ٩٩٦ کۆچبەر و لە ساڵی ٢٠١٦، ٣٤٨ هەزار و ٩٥١ کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، ئەمە پێنجەم ساڵە لەسەر یەک، ژمارەی‌ گەیشتووان بۆ ئەوروپا لەڕێگەی‌ دەریای ناوەڕستەوە لە ١٠٠ هەزار کەس تێپەڕیوە.
ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، ژمارەی قوربانیان کە نقومبوون لە دەریاکەدا گەیشتووە ٢١١٩ کەس.

٢٣ هەزار کۆچبەریان گەیشتوونەتە ئیتالیا کە ئەمەش کەمترە لەو ئامارەی‌ کە ساڵی ڕابردوو تۆمارکراوە کە ١١٦ هەزار و ٦١٦ کۆچبەر گەیشتبوونە ئیتاڵیا

نوێترین ئاماری کۆچبەرانی‌ گەیشتووە بە ئەوروپا لەڕێگەی‌ دەریای ناوەڕاستەوە١٠٧ هەزار گەیشتوون و ٢١١٩ کەیسیش مردوون

51 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر