Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكی‌ دیكه‌ی‌ بارانبارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی‌ سێشه‌ممه‌، شه‌پۆلێكی‌ تری‌ بارانبارین روو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و پێشبینی‌ ده‌كرێت تا رۆژی‌ هه‌ینی‌ به‌رده‌وام بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ به‌فر ده‌كرێت. 

به‌پێی‌ ڕاگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان  كه‌ له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاويكردووةتةوة "هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ریی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری، سه‌ره‌تای بارانبارین له‌ به‌شه‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات”.

هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌كان،  رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌، كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌كه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ هه‌ندێك كاتدا هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ له‌ كاتی هاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌، بارسته‌ هه‌وایه‌كی نیمچه‌ ساردیش ڕوو له‌ كوردستان  ده‌كات، پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا، پێشبینیش ده‌كرێت كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله‌ تا ڕۆژی هه‌ینی 7/12/2018 به‌رده‌وام بێت.


1709 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر