Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. هه‌ردوو فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه‌

په‌یام

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو دواتریش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆنه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئاینده‌ی‌ كاری په‌رله‌مانی كرا و تاوتوێی ڕاوبۆچون و به‌شداری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كابینه‌ی‌ داهاتووی حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرا به‌شێوه‌یه‌ك چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێت كۆمه‌ڵ بیاته‌ ئه‌وله‌ویه‌ت و میكانزیمی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌شداریكدرن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ به‌شداری حكومه‌ت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و  فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه‌دا گفتوگۆ و تاوتوێی كاری هاوبه‌ش كرا له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان ده‌ربری وه‌كو 12 ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ ئیسلامی چالاك چاودێری كاری داهاتووی په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكه‌ن و بۆ ئه‌و كاروبارانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسی و نیشتیمانی‌ هه‌بێت و خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگا و كاری په‌رله‌مانی‌ بكات هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بن.


207 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر