Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی‌: به‌مزووانه‌ گفتوگۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ین

په‌یام

پارتی‌ دیموكرات، نێچیرڤان بازانیی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و مه‌سروور بارزانیی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم كاندید كرد، وته‌بێژی‌ ئه‌و حیزبه‌ش ئاشكرا كرد: له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.  

  به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتی‌ دیموكرات له‌ پیرمام كۆبووه‌وه‌. پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژی‌ پارتی‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد "ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كاندیدكردنی‌ نێچیرڤان بارزانیی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و مه‌سروور بارزانیی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، په‌سه‌ندكردووه‌".

وته‌بێژی‌ پارتی‌ ڕایشیگه‌یاند "شاندێكیان بۆ ده‌ستپێكردنی‌ گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دیاریكردووه‌ و، له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن".

مه‌حموود محه‌مه‌د وتیشی‌ "به‌ یه‌ك پاكێج سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتیی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ژماره‌ی‌ جێگره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا به‌شدار ده‌بن، هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ گفتوگۆی‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا یه‌كلا ده‌بنه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ش كه‌ بڕیاره‌ سه‌ردانیان بكه‌ن، وته‌بێژی‌ پارتی‌ ڕوونیكرده‌وه‌ "ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ ئاماده‌ییان بۆ به‌شداری‌ له‌ حكومه‌ت ده‌ربڕیوه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و، بۆ ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ مه‌رجیان هه‌یه‌ چاوه‌ڕێن بزانن مه‌رجه‌كانیان چین".


145 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر