Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌: دۆخێكی خراپ بۆ پزیشكان دروستكراوه‌و قبوڵی‌ ناكه‌ین

په‌یام


له‌ شاری سلێمانی ده‌سترێژی گوللـه‌ له‌ پزیشكێكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری كراو به‌ سه‌ختی‌ بریندار كرا، تاوه‌كو ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراون.

به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ په‌یام پزیشكه‌كه‌ ناوی دكتۆر كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتیه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا مامۆستای كۆلێژی پزیشكییه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان تاوانه‌كه‌ له‌ناو نۆرینگه‌ی پزیشكه‌كه‌دا له‌ شه‌قامی ئۆردزی سلێمانی‌ ئه‌نجامدراوه‌ و پزیشكه‌كه‌ سێ فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ر سه‌ر و سنگی كه‌وتووه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانیش ده‌ڵێت "دۆخێكی خراپ بۆ پزیشكان دروستكراوه‌ پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دوو پزیشكی‌ دیكه‌ كراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ قبوڵی‌ ناكه‌ین و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: دوای روداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان و هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردن له‌ روداوه‌كه‌.

تاوانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه‌ به‌ ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ستاوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌ دوای ته‌قه‌كردن له‌ پزیشكه‌كه‌ هه‌ره‌شه‌ی له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌ نۆرینگه‌كه‌دا بوون.

هاوكات به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و پزیشكه‌ی ته‌قه‌ی لێكراو به‌ سه‌ختی برینداركرا دۆخی مه‌ترسی تێپه‌ڕاندووه‌و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌كرێت. 

دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ سێیه‌م حاڵه‌ته‌ و پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دوو پزیشكی دیكه‌ كراوه‌و ئه‌مه‌ش دۆخێكی خراپی بۆ پزیشكان دروست كردووه‌، وتیشی ئه‌م دۆخه‌ قبوڵناكه‌ین و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین. 

286 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2018

بابەتی زیاتر