پهیام
پارێزگاری سلێمانی ئیدانەی تەقەكردن لە د. كەمال ئەحمەد دەكات و راشیدهگهیهنێت هەموو رێكارێكی پێویستیش بۆ پاراستنی گیانی پزیشكان گیراوەتەبەر.
ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی له روونكردنهوهیهكدا كه وێنهیهكی بۆ پهیام نێدراوه رایگهیاندووه: "ئیدانەی تەقەكردن لە د. كەمال ئەحمەد دەكەین و هەموو رێكارێكی پێویستیش بۆ پاراستنی گیانی پزیشكان گیراوەتەبەر".
لە رونكردنەوەیەكدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ، هێرشكراوەتەسەر د. كەمال ئەحمەد سەعید، پزیشكێكی خۆنەویستی سلێمانی، ئێمە لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو كارەو هەر كارێكی ناڕەوای لەم جۆرە دەكەین".
ئاماژە بەوەشدەكات، هەموو لایەك بە گشتی و پزیشكان بەتایبەتی دڵنیادەكەنەوە، كە لەساتی یەكەمی رووداوەكەوە گشت ڕێكارێكی یاسایی و ئارامی و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی پێویست گیراونەتەبەر.
پارێزگاری سلێمانی باس لەوەشدەكات، هەموو هێزەكانی ناوخۆ دڵسۆزانە لە ئامادەیی تەواودان و بەوردیی ئەركی پێویستی خۆیان جێبەجێدەكەن و پارێزەری هەموو لایەك دەبن.
313 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018