Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاكه‌مین نه‌جار: گه‌ر كاك مه‌سعود لای خه‌ڵكیش مه‌رجه‌ع نه‌بێت؛ لای پارتی مه‌رجه‌عه‌


په‌یام

کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" بڕیاری سیاسی دەچێتەوە لای کاک مەسعود، ئەگەر لای خەڵکیش مەرجەع نەبێت بێ سێ و دوو لای پارتیەکان مەرجەعە، ".

به‌رپرسه‌كه‌ی بارتی له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌" کاک مەسعود خۆی مەرجەعە، ئەگەر لای خەڵکیش مەرجەع نەبێت بێ سێ و دوو لای پارتیەکان مەرجەعە، هەموو گفتوگۆکان و بڕیارەکان دەچێتەوە لای "جەنابی سەرۆک" هەم سەرۆکی حیزبە هەم مەرجەعه‌."

کاکەمین نەجار وتیشی" حکومەت دەبێت سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت لەداهاتوو؛ بەڵام کەدەڵێین مەرجەع ناڵێین بڕیارە ئیدارییەکان چونکە ئەو کات حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت بڕیارە ئیدارییەکان لای ئەوان دەبێت بەڵام بڕیاری سیاسی دەچێتەوە لای کاک مەسعود، چونکە کاک مەسعود مەرجەعە شت بێ کاک مەسعود ناکرێت لەکوردستان بەڵام جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە لەکوردستان هەریەک کاری خۆی دەکات، بەڵام کاک مەسعود وەک کەسێکی سیاسی و مەرجەع "موتابع" و ئاگادار دەبێت."

178 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018

بابەتی زیاتر