Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت بدات


په‌یام

ناوی كاندیدانی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ خاڵییه‌كه‌ی‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرا ده‌كرێن.


ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆده‌بێته‌وه‌و ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌ خاڵییه‌كانیش ئاشكرا ده‌بێت.

به‌پێی نوسراوێك كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه‌ كاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ بێ وه‌زیره‌كه‌ی كابینه‌كه‌ی دیاریكراوه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ كاندید كراوه‌و فه‌یسه‌ڵ جه‌رباش كاندیدی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی داد كه‌ پارتی و یه‌كێتی ململانێیه‌كی توندیان له‌سه‌ری هه‌بوو حاكم دارا نوره‌دین, وه‌زیری‌ پێشووی‌ كابینه‌كه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ كاندیدیه‌تی.

قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هابیش بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و دكتۆر سه‌با تائی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كاندید كراون و هه‌رچی وه‌زیری پلاندانانه‌ دكتۆر نوری دلێمی بۆ كاندید كراوه‌.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانیش كه‌ له‌كابینه‌ی پێشوو پشكی كورد بوو هه‌نا ئه‌مانوێل كاندیدیه‌تی.

پێشتر په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر كاندیدانی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان چه‌ند جارێك دواخستبوو دواترینیشیان، بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دواخستبوو.

62 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018

بابەتی زیاتر