Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی سائیرون هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات


په‌یام

هاوپه‌یمانی سائروون هه‌ڕه‌شه‌ی رژانه‌ سه‌ر شه‌قام ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێتوو فالح فه‌یاز كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت.


بلاوبونه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌ پێشنیاركراوه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی و بوونی فالح فه‌یاز له‌ ڕیزی كاندیده‌كان و بۆپۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كاردانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سائیرونی لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر حكومه‌تێك پشتیوانی  مه‌رجه‌عیه‌ت و سه‌درو شه‌قامی نه‌بێت كه‌متر له‌ دوو مانگ به‌رگه‌ ناگرێت و كۆتایی پێدێت. 

حاكم زاملی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی سائیرون  رایگه‌یاند: ناكرێت ئه‌جیندای ده‌ره‌كی له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌سه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی حكومه‌تدا بسه‌پێنرێت و ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ڕێگه‌ به‌هیچ هه‌ڵوێستێك و ده‌ستێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌درێت.

زاملی باسی له‌وه‌شكردووه‌: هه‌ر كاندیدێك ئه‌جیندای ده‌ره‌كی پشتیوانی بكات روبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌و ده‌ڕژێینه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان.

جێی ئاماژه‌یه‌ هاوپه‌یمانی سائروون، هه‌ریه‌ك له‌سه‌لیم جبوری بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری و فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و چه‌ند جارێكیش موقته‌دا سه‌در ڕیبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی ڕاگه‌یاندبوو له‌ئه‌گه‌ری دیاریكردنی كه‌سی حیزبی بۆ وه‌زاره‌تكانی ناوخۆو به‌رگری كاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌بێت و ده‌بن به‌ ئۆپۆزسیۆن.

116 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018

بابەتی زیاتر