Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا دژایه‌تی رێكه‌وتننامه‌ی نوێی تایبه‌ت به‌ كۆچكردن؛ ده‌كه‌ن


په‌یام

گه‌رچی بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ 10 و 11 ی‌ ئه‌م مانگه‌دا ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی‌ نوێی‌ جیهانی‌ تایبه‌ت به‌ كۆچكردن له‌لایه‌ن وولاَتانی‌ ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان واژووی‌ كۆتایی‌ له‌سه‌ر بكرێت ، به‌لاَم تادێت ژماره‌ی‌ ئه‌و وولاَتانه‌ی‌ كه‌ ڕایانگه‌یاندوه‌ واژوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ناكه‌ن ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كات.


له‌ ئێستادا ژماره‌ی‌ ئه‌و وولاَتانه‌ی‌ كه‌ دژی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ وه‌ستانه‌وته‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 12 وولاَت كه‌ زۆربه‌یان وولاَتانی‌ ئه‌وروپان له‌وانه‌ش ( هه‌نگاریا، سلۆڤاكیا، نه‌مسا، پۆڵه‌ندا، چیك، كرواتیا، بولگاریا، سلۆڤینیا و سویسرا)، هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له‌و ووڵاته‌ ئه‌ورووپییانه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئوسترالیا ڕه‌تی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ واژوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ بكه‌ن.

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا ڕایگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئوسترالیا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌, ووڵاته‌كه‌ی‌ واژوو له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ناكات و پابه‌ند ده‌بن به‌ سیاسه‌ته‌ تونده‌كانیان له‌باره‌ی‌ كۆچبه‌رانی‌ نایاساییه‌وه‌ كه‌ به‌جۆرێكه‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ به‌له‌م و به‌ قاچاخ ڕوو له‌و وولاَته‌ بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و وولاَته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی‌ داوه‌ لێوه‌ی‌ بچێت بۆ ئوسترالیا. 

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌، وولاَتانی‌ ئه‌ندام نابێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌ڕه‌مه‌كی‌ كۆچبه‌ران له‌ كه‌مپه‌كاندا به‌ند بكه‌ن و ده‌بێت ئه‌و میكانیزمه‌ وه‌ك دوا هۆكار په‌نای‌ بۆببرێت، ئه‌وه‌ش به‌ندێكه‌ له‌و ڕێكه‌وتنه‌ كه‌ زۆبه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری‌ ئه‌و 12 وولاَته‌ ڕه‌تی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ی یانزه‌ مانگی‌ ڕابردوودا زیاتر له‌ 100 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وروپا و دوو هه‌زار و 119 كۆچبه‌ریش  خنكاون.


683 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018

بابەتی زیاتر