Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و موصڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لاده‌برێن


په‌یام

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان پارێزگاكانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێن.


به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گومرگه‌كانی عێراق له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ به‌ پارێزگاری كاتیی كه‌ركوكی ڕاگه‌یاندووه‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگرێت.
پێده‌چیت تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت و  خاڵی گومرگی نێوان كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ڵده‌گیرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ دوو كاتژمێر خاڵی گومرگی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سلێمانی لابرابوو به‌ڵام به‌ بیانووی ڕیوشوێنی ئیداری و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی گومرگه‌كه‌ دووباره‌ ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ دانانی خاڵه‌ گومرگییه‌كان.

بڕیاری لابردنی خاله‌ گومرگییه‌كانی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ سلێمانی و هه‌ولێر له‌كاتێكدایه‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیراون.

له‌ دوای رووداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌نێوان پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق چه‌ند خاڵێكی گومرگی كرایه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش بارگرانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و بازرگانانی سنوره‌كه‌ دروستكردبوو.

391 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018

بابەتی زیاتر