Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی فه‌ره‌نسا دانانی باجی زیاده‌ له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی راده‌گرێت


په‌یام

حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا دانانی باجی زیاده‌ له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی راده‌گرێت كه‌ به‌زربوونه‌وه‌ی به‌های سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی "بزووتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان"ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.‌

میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا به‌پشتبه‌ستن  به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو حكوومه‌ت ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌: ئێدوارد فلیپ سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، بڕیاری زیادكردنی باجی له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و دراوه‌  جگه‌ له‌وه‌ رێوشوێنی دیكه‌یش ده‌گرنه‌ به‌ر.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك و حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا داوای دانوستانی له‌ خۆپیشانده‌ران كرد، به‌ڵام نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران گفتوگۆیان ڕه‌تكرده‌وه‌و داواین كرد هه‌رچی زووه‌ حكومه‌ت داواكانیان جێبه‌جێ بكات. 

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی زیادكردنی باج سێ كه‌س كوژراوه‌و زیاتر له‌ 850 كه‌سیش برینداربوون كه‌ 150 له‌ برینداره‌كان له‌نێو هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندان ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زیانه‌ ماددیه‌كان كه‌ به‌ 3 تا 4 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌مڵێنرێت، هه‌روه‌ها  تا ئێستا به‌های ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ئاگریان تێبه‌ردراوه‌ هه‌ژمار نه‌كراون.

254 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018

بابەتی زیاتر