Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ئێرانه‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ داخراو له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ مووشه‌كی‌ بالیستیی‌ ئێران و، به‌ تایبه‌تیش تاقیكردنه‌وه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردووی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ڕێكخراوه‌ كه‌ دوو ئه‌ندامی‌ هه‌میشه‌یی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشن.

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی‌ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی‌ ئێران پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیاری‌ 2231ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ یاخود نا.

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، ڕلایگه‌یاند "ئێران مووشه‌كێكی‌ بالیستیی‌ نوێی‌ تاقیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ توانای‌ هه‌ڵگرتنی‌ كڵاوه‌ی‌ ئه‌تۆمیی‌ هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌".

دواتریش هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئێرانیان كرد و به‌ هه‌ڕه‌شه‌  و مایه‌ی‌ نائارامیی‌ ناوچه‌كه‌ وه‌سفیان كرد.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ڕایگه‌یاند "هیچ بڕیارێكی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كی‌ و تاقیكردنه‌وه‌ مووشه‌كییه‌كانی‌ ئێرانی‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كردووه‌".

45 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018

بابەتی زیاتر