Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای‌هه‌ولێر سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر چوار بكوژی‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵدا سه‌پاند.


په‌یام

دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ هه‌ولێر سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر چوار بكوژی‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیدا سه‌پاند.


ئه‌مڕۆ دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ هه‌ولێر له‌ دانیشتنی‌ دۆسیه‌ی‌ شه‌هیدكردنی‌ محه‌مه‌د عه‌زیز ناسراو به‌ (قاسم)، پاسه‌وانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سێی‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، جارێكی‌ دیكه‌ سزای‌ به‌سه‌ر بكوژه‌كاندا سه‌پاند و "هه‌ر چوار تاوانباره‌كه‌ی‌ به‌ له‌سێداره‌دان سزا دا".

دانیشتنه‌كه‌ی‌ دادگا به‌ ئاماده‌یی‌ دوو له‌ بكوژه‌كان به‌ڕێوه‌ چوو، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دوو بكوژه‌كه‌ی‌ دیكه‌ پێشتر هه‌ڵاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ بێ‌ ئاماده‌بوونی‌ خۆیان سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
پێشتر دادگا، سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ ته‌نها بۆ دوو له‌ بكوژه‌كان ده‌ركردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی‌ دۆسیه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د عه‌زیزه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ دادگای‌ ته‌میز تانه‌ی‌ لێ درا و، جارێكی‌ تاوانباره‌كان دادگایی‌ كرانه‌وه‌. 

محه‌مه‌د عه‌زیز، پاسه‌وانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، له‌ شه‌وی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ 30ی‌ نیسانی‌ 2014، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م مه‌ڵه‌بنده‌كه‌ی‌ به‌ ناڕه‌وا هێرشی‌ كرایه‌ سه‌ر و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دڕندانه‌ شه‌هید كرا.


2150 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2018

بابەتی زیاتر