Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: دانوستانه‌كانی ئاستانا له‌ باره‌ی سوریاوه‌ شكستیان هێناوه‌


په‌یام

نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری‌ سووریا ڕایگه‌یاند: دانوستانه‌كانی ئاستانا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ سووریا شكستیان هێناوه‌ و، بۆ چاره‌سه‌ری‌ سیاسی‌ پێویسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ جنێڤ.


جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا بۆ كاروباری‌ سووریا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، میسر و سعوودیه‌ له‌باره‌ی بارودۆخی‌ سووریاوه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا جه‌یمس جێفری ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌مریكا به‌شداریی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئاستان نه‌كردووه‌، به‌ڵام پشتگیریی‌ لێ‌ كردووه‌".

جێفری وتیشی‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا نه‌تواندراوه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری‌ سووریا ده‌ست نیشان بكرێن، چونكه‌ توركیا ئه‌و ناوانه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردووه‌ كه‌ ڕووسیا و ئێران بۆ لیژنه‌كه‌ ڕاده‌ستیان كردووه‌".

نوێنه‌ری تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا بۆ كاروباری‌ سووریا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "گه‌یشتوون به‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئاستانا شكستیان هێناوه‌ و، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كۆتاییان پێ‌ بهێنرێت". هه‌روه‌ها تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ "به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌ سووریا، پێویسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ جنێڤ".

جێفری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌ سووریا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ دان به‌ پرۆسه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌نێن و، هه‌ڕه‌شه‌ نین بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و پشتگیری تیرۆر ناكه‌ن".

67 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر