Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ دواخراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت


په‌یام

كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ ته‌واوكردنی‌ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بودلمه‌هدی‌ شكستی‌ هێناو, سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقیش دانیشتنه‌كه‌ی‌ بۆ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخست.


سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان له‌ كاندیده‌ پێشنیاركراوه‌كانی‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌ بێ‌ وه‌زیره‌كان پاش چه‌ندجارێك له‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌ستپێكردنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌ به‌ڵام نه‌توانرا نیسابی‌ یاسایی‌ كۆبكرێته‌وه‌, به‌وهۆیه‌وه‌ زیاد له‌ جارێك دانیشتنه‌كه‌ دواخرا.

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵێ‌ ئیسلامی‌ وتیشی‌: فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ و ئیسلاح و سائیرون و گۆڕان و یه‌كگرتوو و نه‌سر بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كه‌یان كردووه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی‌ وه‌زیری‌ داد سوره‌و ئه‌مڕۆش وه‌فدێكی‌ باڵای‌ ئه‌و حیزبه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ فراكسیۆنه‌كان بۆ كاندیدی‌ حیزبه‌كه‌یان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بوون و ڕه‌تی‌ حاكم دارا  نوره‌دین ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پارتی‌ وه‌ك كه‌سێكی‌ بێ‌ لایه‌ن بۆ پۆستی‌ وه‌زیری‌ داد كاندیدی‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ دواین ساتی‌ دواخستنی‌ دانیشتنه‌كه‌ شه‌ڕ و پێكهه‌ڵپژان له‌ نێوان ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕوویدا و ململانێی‌ سه‌ره‌كی لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر فالح فه‌یاز كاندیدی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆیه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نوسیدا بارودۆخی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ به‌ فه‌وزا ناوبرد و ڕه‌تیشتكرده‌وه‌ لیستێكی‌ نوێی‌ كاندیده‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی‌ دیاریبكات و ڕایگه‌یاند:
 چاوه‌ڕوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ دانیشتن و ڕێككه‌وتنی‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌.

دوابه‌دوای‌ پشێوییه‌كان و بایۆتی‌ زۆرینه‌ی‌ فراكسیۆنه‌كان و جێهێشتنی‌ باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و كاندیده‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق دانیشتنه‌كه‌ی‌ بۆ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخست.

85 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر