Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ پزیشكه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركرا


په‌یام

به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ پزیشكه‌كه‌ی شاری سلێمانی راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی ووتی، كاتژمێر 12ـی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌ناو شاری سلێمانیدا كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ دكتۆر كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید له‌ناو نۆرینگه‌كه‌ی خۆیدا.

راشیگه‌یاند، كه‌سه‌كه‌ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانییه‌و دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌مانچه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌و تاوانه‌ كڕیوه‌و پاش ئه‌وه‌ش كه‌ تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ده‌مانچه‌كه‌ی فرۆشتووه‌.

161 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر