Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆحانی: له‌ سایه‌ی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوو ساڵ هه‌ناسه‌مان هه‌ڵكێشا


پەیام 

سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی پشتیوانی خۆی بۆ رێكه‌وتنی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سایه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه‌ وڵاته‌كه‌ی دوو ساڵه‌ هه‌ناسه‌یه‌كی ئارام هه‌ڵده‌كێشێ.

روحانی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆی سمنان قسه‌ی ده‌كرد، باسی‌ رێكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له‌ ساڵی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد.

سه‌ركۆمار ئێران راشیگه‌یاند كه‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ مانای متمانه‌پێكردن به‌ ئه‌مریكییه‌كان نه‌بووه‌ و هۆشدارییه‌كانی رێبه‌ری ئاینی ئێران عه‌لی خامنه‌یی له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌بیرهێنایه‌وه.

حه‌سه‌ن روحانی راشیگه‌یاند كه‌ هیچ كاتێك سه‌دا سه‌د متمانه‌یان به‌ ئه‌مریكا نه‌كردووه‌ و رایگه‌یاند: "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باش بوو. هه‌موو به‌رپرسانی ئێران دانیان به‌و دانا كه‌ باش بووه‌. سووده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان له‌ ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ بینی. به‌ری به‌رهه‌مهێنان و پێشكه‌وتن له‌ بواره‌كانی بانك، گومرگ، نه‌وت، پێترۆكیمیا، ئاسن-مان بینی. له‌ سایه‌ی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوو ساڵ هه‌ناسه‌مان هه‌ڵكێشا".

روحانی له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ ئێران سه‌رزه‌نشت ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا جیهان ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات.

191 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر