Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێنج ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی دا تێدەپەڕێت


پەیام 

مه‌راسیمی‌ پێنجه‌مین ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ ڕۆژنامه‌نووس كاوه‌ گه‌رمیانی‌ له‌ شاری‌ كه‌لار و له‌سه‌ر ئارامگاكه‌ی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هاوسه‌رو كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیران و نووسه‌ران ئاماده‌ بوون و، تاجه‌ گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی‌ شه‌هیدی‌ قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیانی‌ دانا.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆیش له‌ هۆڵی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تیی‌ ڕۆشنبیری‌ و هونه‌ریی‌ گه‌رمیان، مه‌راسیمی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و خه‌ڵاتی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ بۆ ئازادیی‌ ڕۆژنامه‌نووسی‌ ده‌به‌خشرێت. له‌ كاتژمێر هه‌شتی‌ شه‌و و ساتی‌ تیرۆركردنی‌ كاوه‌ گه‌رمیانیشدا، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم و به‌شێك له‌ وڵاتانی‌ ئه‌ورووپایش چالاكیی‌ جیاواز بۆ ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌، ڕایگه‌یاند "ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم به‌ تیرۆر و تۆقاندن ناتوانن په‌یام و خه‌ونی‌ ئازادیخوازانه‌ی‌ ڕۆژنامه‌نووسان له‌بار ببه‌ن".

160 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر