Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ: هه‌ر لایه‌نێك یه‌كڕیزیی‌ ڕاسته‌قینه‌یی و بەرژەوەندی هاوڵاتیانی بوێ ئامادەی کاری هاوبەشین لەگەڵیدا


پەیام

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر لایه‌نێك به‌ ئاراسته‌ی‌ یه‌كڕیزیی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ كورد و به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هاووڵاتیانی‌ هه‌رێم هه‌نگاو بنێت، ئاماده‌ن كاری‌ هاوبه‌شن له‌گه‌ڵیدا.

شاندێكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و، جوان ئیحسان سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، له‌ شاری‌ به‌غدا سه‌ردانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییان كرد.

شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌لایه‌ن سه‌لیم شووشكه‌یی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن و ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، پێشوازیی‌ لێ‌ كرا.
ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ شاندی‌ یه‌كێتیی‌ نیشمانی‌ گفتوگۆ بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ یه‌كڕیزیی‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌غدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ وه‌كو هه‌میشه‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ و هاووڵاتیانی‌ هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق, ئامانجی‌ سه‌ره‌كیی‌ ده‌بێت.

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ ڕایشیگه‌یاندووه‌ "هه‌ر لایه‌ن و فراكسیۆنێك به‌ ئاراسته‌ی‌ یه‌كڕیزیی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ كورد و به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هاووڵاتیانی‌ هه‌رێم هه‌نگاو بنێت، ئاماده‌ كاری‌ هاوبه‌شن له‌گه‌ڵیدا".

264 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر