Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی جەختدەکاتەوە شازاده‌ی جێنشنینی سعودیه‌ دەستی لە کوشتنی خاشقچی هەبووە


پەیام 

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی پێشكه‌شی چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیران كرد و جه‌خت له‌ ده‌ستهه‌بوونی شازاده‌ی جێنشنینی سعودیه‌ له‌ كوستنه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

پاش ته‌واو بوونی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كه‌ به‌ ئاماده‌بونی جینا هسپێڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی به‌ڕیوه‌چوو ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریتی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات سیناتۆره‌ ئه‌مریكییه‌كان هیج گوومانێكیان له‌ ده‌ستهه‌بونی محمد بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ له‌ كوشتنی خاشقچی نه‌ماوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ داواكاری گشتی توركیا به‌ تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له‌ كوشتن و له‌ ناوبردنی جه‌مال خاشقچی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دوو به‌رپرسی باڵای سعودیه‌ ده‌كرد.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ داواكاری گشتی وڵاته‌كه‌یان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعود قه‌حتانی و ئه‌حمه‌د عوسه‌یری كه‌ دوو كه‌سی نزیكی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ن ده‌كردووه‌.

88 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر