Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی دادی عێراق ناکۆکی دەکەوێتە نێوان یەکێتی و پارتی


پەیام 

سبه‌ینێ جارێكی دیكه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ متمانه‌ به‌خشین به‌ له‌سه‌ر هه‌شت وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆده‌بێته‌وه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌ بێ وه‌زیره‌كان نه‌كراوه‌.

گه‌رچی به‌شێكی زۆری گرفته‌كان له‌سه‌ر كاندیدیكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه‌ لیستی وه‌زیره‌ پێشنیاركراوه‌كانی بگۆڕێت. 

هه‌روه‌ها پارتی و یه‌كێتی ململانێیه‌كی توند له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری داد ده‌كه‌ن و تا ئیستاش یه‌كێتی له‌هه‌وڵدایه‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلابكاته‌وه‌، به‌ڵام پارتی پشتیوانی له‌ دارا نوره‌دین ده‌كات كه‌ عادل عه‌بدوله‌مه‌هدی بۆ وه‌زیری داد كاندیدی كردووه‌.

له‌وباره‌وه‌ دكتۆر به‌ختیار شاوێس ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتی‌ تێبینییان له‌سه‌ر میكانیزمی‌ دیاریكردنی‌ دارا نوره‌دین هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ كاندیده‌كه‌یان كرایه‌ نێو لیستی‌ كاندیده‌كان ئه‌وا به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی گرژییه‌كانی نیوان فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌ نه‌توانرا نیسابی یاسایی بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆبكرێته‌وه‌و ناچار سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ دواخست.

600 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر