Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە


پەیام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24  كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجی كانونی یه‌كه‌م بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و، وێنه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌یام كراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 سه‌عاتی رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌و دهۆكیش زۆرترین بارانی لێ باریوه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا، له‌ هه‌ولێر یه‌ك ملیم و نیو باران باریووه‌و له‌سلێمانیش سفر و پۆینت چوار و له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش سفر و پۆینت هه‌شت ملیم باران باریووه‌، هه‌رچی پارێزگای دهۆكه‌ به‌ 14 ملیم و پۆینت شه‌ش زۆرترین بارانی لێ باریوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: چوارشه‌ممه‌ ئاسمان له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا هه‌وری و باراناویی ده‌بێت و له‌ هه‌ندێك كاتی ئێواره‌دا بارانی به‌لێزمه‌و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌بێت و سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ش باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت.

No automatic alt text available.

974 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر