Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ هه‌شته‌مین جاری له‌سه‌ریه‌ك ئه‌نگێلا مێركڵ وه‌ك به‌هێزترین ژنی جیهان دیاریكرا


پەیام 

گۆڤاری (فۆربس)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیای وه‌ك به‌هێزترین ژنی جیهان بۆ جاری هه‌شته‌م لەسەر یەک دیاریكردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا پرسیار ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ئاخۆ كێ ده‌توانێت شوێنه‌كه‌ی مێركڵ پڕبكاته‌وه‌ كاتێك پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مێركڵ به‌مدواییه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌نییه‌ جارێكی دیكه‌ بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا خۆی كاندید بكاته‌وه‌.

ساڵی  ڕابردوو  گۆڤاره‌كه‌ ڕیزبه‌ندی به‌هێزترین ژنی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا مێركڵ وه‌ك به‌هێزترین ژنی جیهان دێت  و به‌دوایدا تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ده‌بینرا  له‌ پله‌ی سێیه‌میشدا كریستین لاگارد، سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و پله‌ی چواره‌میش بۆ ماری بارا، سه‌رۆكی كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرزدانرابو، هه‌روه‌ها له‌ پله‌ی پێنجه‌میش ئه‌بیجیل جۆنسن، سه‌رۆكی كۆمپانیای فیدڵتی ئه‌مریكی بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌بینرا. 

جێی ئاماژه‌یه‌ گۆڤاری فۆربس ساڵانه‌ له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی  سه‌روه‌ت و سامان و ئاماده‌یی راگه‌یاندن و كاریگه‌رییه‌كانی، ریزبه‌ندی به‌هێزترین ژنه‌كانی جیهان راده‌گه‌یه‌نێت.

97 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر