Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەسرە.. خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و کوژراو و بریندار هەن


پەیام 

له‌ به‌سره‌ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و، خۆپیشانده‌رانیش ئێله‌كی زه‌ردیان پۆشی و، خۆپیشاندانی ئه‌مجاره‌ش كوژاوێك و 10 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ناو به‌ناو ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، له‌خۆپیشانانی ئه‌مجاره‌شدا وه‌كو ئاماژه‌ و سه‌رنجڕاكێشانێكی دونیا له‌وه‌ی كه‌ له‌ به‌سره‌ ده‌گوزه‌رێت، خۆپیشانده‌ران "ئێله‌كی زه‌رد"یان پۆشی و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمی دژ به‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی و خۆجێی به‌سره‌شیان ده‌وته‌وه‌ و رێگرشیان له‌ چه‌ند به‌رپرسێك كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گرژی له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروستبوو، كه‌ له‌ئه‌نجامدا خۆپیشانده‌رێك كوژراو 10ی دیكه‌ش برینداربوون.

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ داوای كاره‌با، ده‌رفه‌تی كار، ئاوی پاك و ژینگه‌ی پاك ده‌كه‌ن و، ده‌شڵێن تا به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانیا له‌ خۆپیشاندان  به‌رده‌وام ده‌بن.

179 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر