Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای ئەستەنبوڵ سزاکانی سەر دەمیرتاش و دوو په‌رله‌مانتاری پێشووی هەدەپەی پەسەندکرد


پەیام 

فه‌رمانگه‌ی دووه‌می سزاكان له‌ دادگای ئیستانبوڵ سزای زیندانی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ و دوو په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌و حیزبه‌ی په‌سه‌ندكرد.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ حه‌وتی ئه‌یلوول له‌لایه‌ن دادگای سزا قورسه‌كان سزای  چوار ساڵ و هه‌شت مانگ سزای زیندانی بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ و حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیی بۆ ئیدریس باڵوكه‌ن و سێ ساڵ و شه‌ش مانگیش بۆ سره‌ی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارانی پێشووی هه‌ده‌په‌ ده‌رچوو دواتریش  ره‌وانه‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ كران دادگای دووه‌می سزاكانی ئه‌سته‌مبووڵ پێداچوونه‌وه‌ی به‌ بڕیاره‌كاندا كرد وسه‌رجه‌می سزاكانی په‌سه‌ندكرد.

ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر به‌ تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆرستی"  و ئیدریس باڵوكه‌نیش به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار سزاكانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.

به‌پێی بڕیاری فه‌رمانگه‌كه‌، بڕیاری دادگای خۆجێی بۆ سزادانی ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر و باڵوكه‌ن پێچه‌وانه‌ی یاسا نییه‌ و داواكاریی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

171 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

بابەتی زیاتر