Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر:VIPــه‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر جیاكارییه‌ له‌ نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاردا


په‌یام

کردنەوەی بەشێکی تایبەت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان به‌ناوی (VIP) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە، ناره‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

دژی كردنه‌وه‌ی به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان به‌ناوی (VIP) له‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ژمارەیەک پارێزەر سکاڵای یاسایی دژی بەڕێوەبەرایەتییەکە تۆماردەکەن.

هاوكات، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، بەشی VIP لەھاتوچۆی ھەولێر بە پارە دەچێتە خانەی بەرتیلی رەسمی بەناوی VIP و جیاکاریە لەنێوان خاوەن پارەو بێ ئیمکانیەت دا، رەدی دەکەینەوە.

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، ھەموو ھاولاتیەک مافی خۆیەتی بۆ ھەموو فەرمانگەیەکی حکومەت بەو جۆرەی VIP ڕێزی لێ بگیرێ و بەبێ موقابیل مامەڵەکەی بەڕێکرێ.

ئه‌مرۆش دژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ به‌ناوی (VIP) له‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ژمارەیەک پارێزەر سکاڵای یاسایی دژی بەڕێوەبەرایەتییەکە تۆماردەکەن.


146 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر