Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. بارهه‌ڵگرێك ته‌قێنرایه‌وه‌و 31 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام

له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری چاباهار سەربە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، لانیکەم چوار كه‌س كوژران و ٢٧ی دیکەش برینداربوون.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە له‌ ‌رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو هێرشێكی تیرۆریستی كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس لە شه‌قامی ریگی شاری چاباهار.

بریكاری قایمقامی چاباهار، ره‌همه‌لد بامه‌ری به‌ میدیاكانی راگه‌یاند "هێرشه‌كه‌ كاتژمێر ٠٩:٠٠ (به‌كاتی ئێران) ئه‌نجام دراوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رێگه‌یان لێگیراوه‌ تیرۆریستان له‌ به‌رده‌م بنكه‌كه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌یان ته‌قاندۆته‌وه‌. له‌ هێرشه‌كه‌دا چوار كه‌س کوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون كه‌ پۆلیس و هاووڵاتی مه‌ده‌نین".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاره‌كه‌ش رایگه‌یاند، ٢٧ برینداری هێرشەکە گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

میدیاكانی ئێران رێكخراوی "ئه‌نسارولفورقان"یان به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ تۆمه‌تبار كرد. 

352 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر