Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی قه‌قده‌غه‌كراو ده‌كات


په‌یام

ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی قه‌قده‌غه‌كراو ده‌كات ئه‌گه‌ربێت و ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتن نامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه‌.


ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یماننامه‌ی هێزی ناوه‌كیی مه‌ودا ناوه‌ند بكشێته‌وه‌ ئه‌وا مۆسكۆ موشه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌رهه‌م ده‌هێنێت. 

پوتن له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی لۆمه‌ی ڕوسیا ده‌كات و ده‌ڵێت په‌یماننامه‌كه‌ی پێشێل كردووه‌، وتیشی ئه‌مه‌ ته‌نها بیانوویه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌یماننامه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌.
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زۆرێك له‌ وڵاتان ئه‌و موشه‌كانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنن كه‌ په‌یماننامه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌، به‌ڵام مۆسكۆ و واشنتن پابه‌ندبوون به‌ په‌یماننامه‌كه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا 60 ڕۆژی داوه‌ به‌ ڕوسیا تاوه‌كو پابه‌ند بێت به‌ په‌یماننامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌وه‌ و بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یماننامه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌

كشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ چه‌ندین ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ نمونه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی پێنج كۆ یه‌ك و ڕێككه‌وتنی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وای پاریس ترسی لای ووڵاتانی جیهان دروستكردووه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێكه‌وتتنانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا به‌شداری تێدا كردووه‌ به‌وه‌ی به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت له‌ ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌كشێته‌وه‌.

145 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر