Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر VIPـیه‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ


په‌یام

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، بڕیاری‌ كردنه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ ڤی‌ ئای‌ پی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر بۆ ڕاییكردنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ هاووڵاتیان به‌ پاره‌، به‌ "جیاوازیی‌ چینایه‌تی‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ" ناوده‌بات و، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌واوی‌ بڕیاره‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.


ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ "ده‌ركردنی بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌شی ڤی‌ ئای‌ پی‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕی (100) هه‌زار دینار، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ پێشتر به‌ڵێنی‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گشتی و جێبه‌جێ كردنی پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ریی‌ به‌ هاووڵاتیان داوه‌".

‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "كه‌رتی گشتیی حكومی، بۆ هه‌موو هاووڵاتیانه‌ و ئه‌ركی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن و، وه‌رگرتنی ڕسوماتی داراییش پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی داراییدا بێت".

ده‌سته‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌و بڕیاره‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندنێكی ئاشكرایه‌ بۆ دروستكردنی جیاوازی‌ له‌ نێوان ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ توانای داراییان باشه‌ و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌ژارن و توانای داراییان لاوازه‌، ئه‌وه‌ش دروستكردنی جیاوازیی چینایه‌تییه‌ و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌".

ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ مافی‌ مرۆڤ ته‌واوی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌ و داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌كات و، ده‌ڵێت "ناكرێ حكومه‌ت بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان په‌نا بۆ قورسكردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان ببات، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر بیر له‌ ڕێگه‌ و پلانی تر بكاته‌وه‌ كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ ژیان و بارودۆخی دارایی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".

هاوكات په‌یامنیری په‌یام له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ده‌ركردنی بڕیارێك بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان "ڤی ئای پی" له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر سكاڵای یاساییان دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ تۆماركرد.

ئه‌و پارێزه‌رانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌: ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و سه‌رجه‌م یاساكانه‌

پارێزه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌: به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ چینایه‌تی نێوان هاولاتیان له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆختر ده‌بێته‌وه‌و  بڕیاره‌كه‌ دژی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤه‌ و بۆ بره‌ودانی زیاتری چینایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه‌، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بڕیاریانداوه‌ سكاڵای یاسایی دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ داواكاری گشتیی هه‌رێم تۆمار بكه‌ن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ چواری كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌شێكی تایبه‌ت له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یاندا ده‌كرێته‌وه‌ بۆ پشوودان و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان و به‌شه‌كه‌ش هه‌موو پێداویستییه‌كی پشوودانی تێدایه‌ له‌سه‌ر شێوازی شوێنێكی گه‌شتیاریی پێنج ئه‌ستێره‌ له‌به‌رامبه‌ر 100 هه‌زار دیناری عێراقی. 

ئه‌م بڕیاره‌ی هاوتوچۆی هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاوكرده‌وه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رجه‌م یاسا كارپێكراوه‌كانه‌.


65 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر