Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی یه‌كێتی: پارتی به‌نیازه‌ هیچ وه‌زاره‌تێك لە بەغدا نەدات بە یەکێتی


پەیام 

وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی ڕایده‌گه‌ینێت پارتی به‌نیازه‌ له‌ به‌غدا به‌ پێنه‌دانی هیچ وه‌زاره‌تێك به‌ یه‌كێتی تۆڵه‌ پۆستی سه‌رۆككۆماریان لێ بكاته‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كیێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندووه‌:  پارتی پۆستی وه‌زاره‌ته‌ ماوه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ پشكی خۆی نازانێت به‌ڵام پارتی موخالیفه‌ له‌وه‌ی هیچ وه‌زاره‌تێك بدرێته‌ یه‌كێتی و له‌ به‌غداش پێیان وتون كه‌ پارتی له‌پێدانی وه‌زاره‌ت به‌یه‌كێتی ڕێگره‌و پارتی ئیتر بۆی گرنگ نیه‌ ئه‌و پۆسته‌ بدرێته‌ گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ ته‌نها ئه‌وه‌ی لاگرنگه‌ كه‌ به‌یه‌كێتی نه‌درێت. 

پیره‌ وتووشیه‌تی: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ له‌سه‌ر یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن و سه‌ره‌نجام كاندیده‌كه‌ی ئه‌وان ده‌نگی هێنا، به‌ڵام یه‌كێتی سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زاره‌تێكی هه‌بێت.

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد، "پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌رچی زووه‌ چاره‌سه‌ربكرێت.

158 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر