Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فەڕەنسا.. نرخی زیادەی سەر سوتەمەنی هەڵگیرا


پەیام 

ئه‌و بڕه‌ زیاده‌ی خرابووه‌ سه‌ر نرخی سووته‌مه‌نی له‌ فه‌ڕه‌نسا و له‌ لایه‌ن هێله‌ك زه‌رده‌كانه‌وه‌ دژایه‌تی كرا بۆ ساڵی 2019 هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی كۆشكی ئه‌لیزییه‌ وه‌ریانگرتووه‌، میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانكرده‌وه‌: بڕیاری گرانكردنی سووته‌مه‌نی كه‌ پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو بۆ ماوی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌، بۆ ساڵی 2019 هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌.

ئێدوارد فیلیپ سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نه‌توانن چاره‌سه‌رێك بۆ توانای كڕینی سووته‌مه‌نی بدۆزنه‌وه‌، بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا دوێنێ راشیگه‌یاندبوو كه‌ له‌ پاڵ هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاری‌ گرانكردنی سووته‌مه‌نیدا، زیادكردنی نرخی كاره‌با و غازیش بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

به‌هۆی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان فه‌ڕه‌نسای گرته‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا 3 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 850 كه‌سیش برینداربوون و سه‌دان كه‌سیش ده‌ستگیركران، سه‌ره‌نجام له‌ژێر فشاره‌كاندا حكومه‌ت بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و نرخی سووته‌مه‌نی گه‌ڕایه‌وه‌ ڕێژه‌ی جارانی.

72 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر