Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ كابووڵی‌ پایته‌خت هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌


پەیام 

كۆمسیۆنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌فغانستان، به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاریی‌ گه‌وره‌، ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ كابووڵی‌ پایته‌خت هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ كۆمسیۆنی‌ دوورخسته‌وه‌.

عه‌لیڕه‌زا ڕۆحانی‌، وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌فغانستان، ئاشكرای‌ كرد "له‌ ئه‌نجامی‌ به‌دواداچوونی‌ ورد بۆ سكاڵاكان و به‌ 24 هۆكاری‌ جیاواز، بڕیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانیان له‌ ویلایه‌تی‌ كابووڵ داوه‌".

هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كان بریتین له‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ دوای‌ وردبینی‌ و ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان و، ئه‌و كێشانه‌ی‌ به‌هۆی‌ سیسته‌می‌ بایۆمه‌تری‌ هاتوونه‌ته‌ پێش و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی‌ لیستی‌ ده‌نگده‌ران، هه‌روه‌ها تۆماركردنی‌ سێ‌ هه‌زار سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاری‌.

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆن ڕایشیگه‌یاندووه‌ "له‌ ئه‌نجامی‌ به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكان ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ كۆمسیۆن له‌ كابووڵ، له‌ پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌ و، به‌ بڕی‌ 100 هه‌زار ئه‌فغانی‌ سزا دراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ خراپ به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و سه‌رپێچیكرن له‌ یاساكان.

بڕیاره‌ دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ ئه‌فغانستان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسی‌ ساخته‌كاران ئه‌نجام بدات و سزایان بۆ دیاری‌ بكات.

هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌فغانستان له‌ ویلایه‌تی‌ كابووڵ له‌ ڕۆژانی‌ 20 و 21ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ تێدا سكاڵایه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر كه‌موكووڕییه‌كان و لاوازیی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆمسیۆن تۆمار كرابوو.

69 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر