Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە هەولێر و دهۆک یادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی کرایەوە


پەیام 

له‌ ساڵیادی تیرۆركردنی كاوه‌ گه‌رمیانی، ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی شاری هه‌ولێر له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.

له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا داوای ده‌ستگیركردنی بكوژانی ڕاسته‌قینه‌ی‌ ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستانیان كرد.

ڕۆژنامه‌نووسانی‌ چالاكانی‌ هه‌ولێر ڕایانگه‌یاند:"ئه‌وانه‌ی‌ تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنی‌ ڕۆژنامه‌نووسان له‌ ده‌سه‌ڵاتدان و لافی‌ دیموكراسی‌ و ئازادی‌ لێ ده‌ده‌ن".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وتی‌ "ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م جۆره‌ چالاكی‌ و گردبوونه‌وانه‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ باشه‌ بۆ به‌رگرتن به‌ تیرۆركردنی‌ ڕۆژنامه‌نووسان".

هاوکات دوێنێش لە دهۆک بەشێک لە چالاکان و رۆژنامەنوسان بۆ یادکردنەوە و ئیدانەکردنی کپکردنی دەنگی ئازاد گردبوونەوەیەکیان رێکخست.

 




108 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر