Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر.. بەشێک قوتابیان خۆپیشاندانیان کرد و داوای گەڕانەوەی دەرماڵە دەکەن


پەیام 

جارێكی دیكه‌ به‌شێك له‌ قوتابیانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر له‌ دژی پێنه‌دانی ده‌رماڵه‌ و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م وه‌زارتی خوێندنی باڵا ئه‌نجام دا.

هه‌رچه‌نده‌ قوتابیان بۆ ماوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵادا مانه‌وه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو گوێ له‌ داواكارییه‌كانیان بگرێت.

به‌شێك له‌ و قوتابییانه‌ به‌ په‌یامیان ڕاگه‌یاند "له‌ناو زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌ستوه‌ردانێكی زۆری حیزبی هه‌یه‌".

ده‌شڵێن "هه‌ڕه‌شه‌ له‌ قوتابیان كراوه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن، سزا ده‌درێن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌سڵكردنیش كراوه‌".

96 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر