Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کرماشان.. به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی بوك گواستنه‌وه‌دا ٤ کەس کوژران


پەیام 

به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی بوك گواستنه‌وه‌دا له‌ پارێزگای كرماشان 4 كه‌س كوژران و 26 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌: شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ شاری كرماشانی رۆژئاوای ئێران كه‌ "رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" ده‌كات شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ روویداوه‌و، له‌ ئه‌نجامدا 4 كه‌س كوژران و 26ی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی له‌سه‌رزاری لیوا مه‌نوچه‌هر ئه‌مانوڵڵاهی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای كرماشان باسیله‌وه‌كردووه‌: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس یه‌كێك له‌ ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌ كه‌سێكی پێشینه‌دار و سه‌ره‌ڕۆبووه‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ بووه‌ به‌شه‌ڕیان و دواتر به‌ چه‌كی كلاشینكۆف ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كردووه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ئێران، پۆلیس 3 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی كردووه‌، نه‌توانراوه‌ ده‌ستگیربكرێت و پۆلیس به‌ شوێنیدا ده‌گه‌ڕێت.

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كرماشان ئاشكراشیكرد, "سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ 30 كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌، 4 له‌ برینداره‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌ له‌ناویان ئافره‌تێك و 3 پیاو هه‌ن و له‌ ئێستاشدا بارودۆخی چوار له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌ 11 برینداریش نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

113 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2018

بابەتی زیاتر