Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی نیویۆرك: مەترسی لەسەر بارەگای سەرەکی سی ئێن ئێن نەماوە


پەیام 

پۆلیسی  نیویۆرك لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: دۆخی بینای Time Warner Center له‌ نیویۆرك كه‌ ئۆفیسی CNNی تێدایه‌ و به‌هۆی هه‌واڵی بوونی بۆمبه‌وه‌ چۆڵكرابوو، ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.

پۆلیس ئەوەیشی وتووە: مه‌ترسییه‌كانی سەر بینای Time Warner Center كۆتایی هاتووه‌ و شه‌قامی 58ه‌میش كه‌ به‌هۆی مه‌ترسییه‌كه‌وه‌ داخرابوو، به‌ڕووی هاتوچۆ و پیاده‌دا كراوه‌ته‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاساییه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو بەهۆی مەترسی بوونی بۆمبەوە لە بینای Time Warner Center كه‌ ئۆفیسی CNNی تێدایه‌ چۆڵکرا و دوای پشکنینی بیناکە کارمەندانی کەناڵەکە گەڕانەوە سەرکارەکانیان.

بەهۆی دژایەتیکردنی دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی رابردوودا چەندین کەس بە زەرفی گوماناویی و بۆمب هەڕەشەیان لێکراوە کە سەرۆکی پێشوی ئەمریکا باراک ئۆبامایشی گرتەوە. 

368 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2018

بابەتی زیاتر