Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆپیك بڕیاری‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌دا


پەیام 

كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئۆپیك بڕیاری‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌دا.

دوای‌ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت ناسراو به‌ ئۆپیك له‌ ڤیه‌ننا نه‌یتوانی بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م بدات، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا له‌سه‌دا سێ دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت ئۆپیك‌و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا كه‌ ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م بده‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای فشاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئۆپیك‌و هاوبه‌شه‌كانی به‌تایبه‌ت ڕووسیا، به‌نیازن له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا به‌ ڕێژه‌ی یه‌ك ملیۆن تا ملیۆنێك‌و 400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌، به‌رهه‌م كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ڕووسیا كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، ده‌یه‌وێ ته‌نها به‌ 150 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ پشكداری له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مدا بكات، به‌ڵام وڵاتانی ئۆپیك به‌ مه‌رجی به‌شداریی ڕووسیا به‌ ڕێژه‌یه‌كی زیاتر ئاماده‌ن ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

196 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2018

بابەتی زیاتر